ساتی ماڵئاوایکردنی دایکی کوڕەکەی شەهید ئاسۆ لە کوڕە چوار سالەکەی

دوای دوو رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە، بڕیاری كوڕی شەهید ئاسۆ جەلال مەسۆیی لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی كۆچی دواییكرد و وێنەی دوا ساتی ماڵئاوایکردنی دایکی لە کوڕەکەی بڵاوکرایەوە.

بڕیاری تەمەن چوار ساڵ، کوڕی شەهید ئاسۆ مامجەلال مەسۆییە، کە 31ی تەموزی رابردو لە هێرشێکی داعشدا لە شارۆچکەی کوڵەجۆی سنوری گەرمیان لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەکی دیکە شەهیدبو. 

دوای ئەوەی بڕیار هەواڵی شەهیدبونی باوکی بیستوە شەکرەکەی بەڕێژەیەکی زۆر بەرزبوەتەوە

باوكی لە گۆڕستانی سەیوان لە سلێمانی بەخاكسپێردراوە، بە وتەی كەسوكارەكەی بڕیاری شەهید ئاسۆ جەلال مەسۆیی لە تەنیشتی گڵكۆی باوكی بەخاكدەسپێرن.




PM:08:02:25/08/2019