كه‌ی گونجاوترین ته‌مه‌نه بۆ هاوسه‌رگیری؟ ڕه‌نگه وه‌ڵامی ئه‌م بابه‌ته له دیدی هه‌ریه‌ك له ئێمه جیاواز بێت، به‌جۆرێك هه‌ندێك كه‌س دواخستنی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری بۆ دوای 30 ساڵی به باش ده‌زانێت وهه‌ندێكی دیكه پێی وایه گونجاوترین ته‌مه‌ن پێش 30 ساڵیه، چه‌ندین توێژینه‌وه و ئاماری جیاوازیش به‌شێوه‌یه‌كی زانستی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌ده‌نه‌وه.
كۆمه‌ڵێك له ئاماره‌كان ته‌مه‌نی 25 ساڵیان بۆ پیاو وه‌ك گونجاوترین ته‌مه‌ن بۆ هاوسه‌رگیری دیاری كردوه چونكه ڕێژه‌ی هاوسه‌رگیری له‌م ته‌مه‌نه‌دا %50 كه‌متره له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی له ته‌مه‌نی منداڵترا هاوسه‌رگیریان كردوه و چیتر له‌م ته‌مه‌نه‌وه پیاوان ده‌بێت پلانی كار و ژیانیان بۆخۆیان دیاری كردبێت .
توێژینه‌وه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن هاوسه‌رگیری بۆ ته‌ندروستی پیاوان زۆر به‌سووده و مه‌ترسی مردنی پیاوانی خاوه‌ن هاوسه‌ر به‌ڕێژه‌ی %46 كه‌متره له‌چاو ئه‌و پیاوانه‌ی هاوسه‌رگیریان نه‌كردوه چونكه ڕێژه‌ی توشبونیان به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن كه‌مده‌بێته‌وه و باشتریش وایه پیاوان له ته‌مه‌نی 25 ساڵیه‌وه بیر له پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری بكه‌نه‌وه.