قاسم سولەیمانی: بۆردومانەكانی حەشدی شەعبی دوایین پەلەقاژەی كیانی زایۆنی دەبن

فەرماندەی سوپای قودسی ئێران لەسەر بۆردومانكردنی بنكەكانی حەشدی شەعبی، هاتە دەنگ و دەڵێت " ئەو بۆردومانانە دوایین پەلەقاژەی كیانی زایۆنی دەبن".

قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاندووە، ئەو بۆردومانانەی ئیسرائیل "كارێكی تەواو شێتانەن"

قاسم سولەیمانی پێیوایە دەبێت سنوورێك بۆ ئیسرائیل دابنرێت و دەڵێت "ئەو بۆردومانانە دوایین پەلەقاژەی كیانی زایۆنی دەبن".

لە ماوەی یەك مانگی ڕابردوودا چەندین جار بنكە و بارەگاكانی حەشدی شەعبی لەناوچە جیاوازەكانی عێراق كراونەتە ئامانج و ئیسرائیلیش ڕەتی نەكرۆتەوە كە هێرشی ئەنجامدابێت.




PM:01:38:26/08/2019