وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقبەیاننمایەکی بڵاوکردەوە و رایده‌گه‌یه‌نێت، رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق ده‌گرینه‌به‌ر.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا دووپاتیی ده‌كاته‌وه رێوشوێنی پێویست و ته‌واوی رێكاره دیپلۆماسییه‌كان ده‌گرینه‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری هه‌ر كارێك ببینه‌وه، كه پێشێلی سه‌روه‌ری عێراق بكات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، له رێگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، هه‌نگاوی پێویست ده‌نێن.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق دوای ئەوەدێت، له چه‌ندین شوێن كۆگا و جبه‌خانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كراونه‌ته ئامانج و هیچ کەسێک بە فەرمی بەرپرسیارەتی نەگرتووەتە ئەستۆ، بەڵام سەرکردەکانی حەشدی شەعبی، ئیسرائیل بە پاڵپشتی ئەمەریکا بە هێرشکردنە سەر جبەخانەکانیان تۆمەتبار دەکات.