پۆلیسی هەولێر: شۆفێرە هەڵهاتووەکەی بە ئۆتۆمبیل کەسێکی کوشت بوو دەستگیرکرا

پۆلیسی هەولێر راگەیاند، شۆفێرێکی هەڵهاتوی دەستگیرکردووە کە پێشتر لە شەقامی 100 مەتری هەولێر بە ئۆتۆمبێل کەسێکی کوشتبوو.

رائید هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، دوای بەدەستهێنانی زانیاری، دەركەوت شوفێرەكە خەڵكی رۆژئاوای كوردستانە بە ناوی (خ .ح .ن ).

وتەبێژی پۆلیس وتیشی، تۆمەتبارەکە دوای رووداوەكە ویستویەتی بچێتە دەرەوەی وڵات، بەڵام لە پێشخابوور بە هەماهەنگیی هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن و ئاسایشی هەولێر دەستگیركرا.

شەوی 18ـی ئەم مانگە، لە شەقامی 100 مەتری هەولێر ئۆتۆمبێلێک لە هاوڵاتییەك بە ناوی "فەهد حەیدەر" دەدات، ئەو کەسە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا و شۆفێرەکەش بۆ شوێنێكی نادیار هەڵات.




AM:12:05:27/08/2019