سبەی شاندێكی باڵای عیراق سەردانی هەولێر دەكات

وه‌فدێكی‌ باڵای حكومه‌تی عیراق سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و له‌گه‌ڵ‌ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.

بەپێی زانیارییەكان، شاندەكەی حكومەتی عیراق لەگەڵ گەورە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و چەند پرسێكی نێوان هەردوولا تاوتوێ دەكرێن.

هاوکات، شانده‌كه‌ی به‌غدا به‌ سه‌رۆكایه‌تی یاسین یاسری وه‌زیری ناوخۆ عێراق ده‌بێت و بڕیاره‌ له‌و سه‌ردانه‌یاندا بۆ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببنه‌وه‌ بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان.


PM:12:17:27/08/2019