ڕۆحانی: كلیكی گۆڕانكاری ئەرێنی لە واشنتۆنە

حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند بەبێ هەڵگرتنی سزاكانی سەر وڵاتەكەی، هیچ گۆڕانكاریەكی ئەرێنی لە پەیوەندییەكانی تاران و واشنتۆندا روو نادات و دەشڵێت " كلیكی گۆڕانكاری ئەرێنیش لە واشنتۆنە".

سەرۆك كۆماری ئێران لە پەیامێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند "بەبێ دەستبەرداربوونی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە سزاكان و پاشگەزبوونەوەی لەو رێگە ساختەیەی گرتوویەتییەبەر، هیچ گۆڕانكارییەكی ئەرێنی بەدی ناكەین و كلیكی گۆڕانكاری ئەرێنیش لە واشنتۆنە".

رۆحانی جەختیشیكردەوە كە وڵاتەكەی هەوڵ بۆ دەستخستنی چەكی ئەتۆمی نادات و لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام دەبن لە كەمكردنەوەی ئاستی پابەندبوونیان بە رێككەوتنە ئەتۆمییەكە ئەگەرهاتوو ئەمریكا سزاكانیان لەسەر هەڵنەگرێت.

سەرۆكی ئێران جەختیشیكردەوە كە وڵاتەكەی هەمووكاتێك ئامادەیە بۆ دیالۆگ و وتیشی "ئەگەر گەرەنتی بەرژەوەندییەكانمان نەكرێت، ئەوا بەردەوام دەبین لە كەمكردنەوەی پابەندبوونمان بە رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ساڵی 2015".



PM:02:03:27/08/2019