وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی ڕێنماییەكی تایبەتی وەزارەتەكە بڵاوكردەوە.
لەو ڕاگەیەندراوەدا كە وێنەیەكی بۆ "سپی" هاتووە ئەحمەد عەبدولڕەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەڵێت: ڕێنمایی دارایی ژمارە (11)ـی بەرواری 25/8/2019 كە لە ڕاگەیاندنەكان بڵاوكراوەتەوە كاری پێناكرێت تاكو لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاونەبێتەوە.