پۆتین و ئەردۆغان كۆبوونەوە

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 27ی ئابی2019  رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا گەیشتە رووسیا و لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی روسیا كۆبوەوە.

لەدوای كۆبوونەوەكە ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی روسیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند خۆشحاڵین كە سەرۆكی توركیا بەشداری پێشانگایەكی سەربازی روسیای كردو لەنزیكەوە توانا سەربازییەكانی وڵاتەكەمانی بینی، وتیشی: لەئێستادا روسیا پێشەنگی وڵاتانی جیهانە لەرووی سەربازییەوەو هەوڵەكانیشمان بەردەوامدبێت بۆ مانەوەمان لەو پێشەنگییە.

 پۆتین وتیشی: لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا تاوتوێی بارودۆخی سوریامان كردو ئەزموونەكانمان لەبواری فڕۆكەوانی و ئاسمانی كۆكردوەتەوەو لەرووی پیشەسازی فڕۆكەوانی پێشەنگین.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە مۆزەخانەیەكدا فڕۆكەكانی جەنگی جیهانی دووەممان نمایش كردوە كە دەمانەوێت جیاوازی دوێنی و ئەمڕۆی روسیا نیشان بدەین.

هەر لەو كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەدا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا وتی: خۆشحاڵم كە بەشداری پێشانگایەكی لەو شێوەیە لەرووسیا دەكەم و سوپاسی پۆتین دەكەم بۆ بانگهێشتەكەی.

وتیشی: پێشانگای ماكس 19 گرنگیەكی تایبەتی هەیە لەسەر ئاستی جیهان و یەكەم پێشانگایە كە 550 هەزار كەس تێیدا بەشداربن، هەروەها لێرەوە بانگهێشتی سەرۆكی روسیا و خەڵكی روسیا دەكەم كە لەماوەی داهاتوودا لەگەڵمان بەشداربن لەپێشانگایەكی تایبەت بە فڕۆكەوانی لەئیستەنبوڵ.

راشیگەیاند: توركیا هەنگاوی باشی لەرووی فڕۆكەوانییەوە ناوەو لەئێستادا هەموو جیهان لە رێگەی فڕۆكەخانەكانمانەوە دەچنە وڵاتانی جیهان و بۆ گەشت دێتە وڵاتەكەمان.

ئەوەشی خستەڕوو: هەماهەنگییەكانمان لەگەڵ روسیا بەردەوامیی دەبێت و هەنگاوی نوێ لەرووی سەربازی و رووەكانی دیكەوە دەنێین.



PM:03:31:27/08/2019