وه‌زاره‌تی دارایی بڕیارێكی نوێی له‌باره‌ی شایسته‌ی دارایی خوێندكارانی ماسته‌رو دكتۆرا ده‌رده‌كات و زانیاری لەبارەی مۆڵەتەکەیانەوە ئاشکرادەکات.
به‌گوێره‌ی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم كه له‌ڕۆژی 25ی 8ی 2019 ده‌رچوه ئاماژه‌ی به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه كردوه كه درێژه‌یان به‌خوێندنی باڵا (ماسته‌رو دكتۆرا)داوه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی خوێندن و به‌وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی بێ موچه‌و مۆڵه‌تی كۆكراوه‌و له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان.
داراییدا هاتوه "هیچ جۆره موچه‌و ده‌رماڵه‌و خه‌رجییه‌ك خه‌رجناكرێت بۆ ئه‌و ماوانه‌ی فه‌رمانبه‌ر خوێندویه‌تی به‌مۆڵه‌تی بێ موچه‌و ئه‌وانه‌ی به‌مۆڵه‌تی ئاسایی درێژه‌یان به‌خوێندنداوه، هیچ خه‌رجییه‌كی دیكه‌یان بۆ خه‌رجناكرێت واته مۆڵًه‌ته‌كانیان هه‌روه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی بڕیاره‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، "له‌پاش هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕوانامه‌كانیان شایسته‌ی سه‌رجه‌م مافه یاسایی و داراییه‌كان ده‌بنه‌وه به‌گوێره‌ی بڕوانامه نوێیه‌كه".
ئەمڕۆش لە ڕاگەیەندراوێکی كە وێنەیەكی بۆ "سپی" هاتووە ئەحمەد عەبدولڕەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەڵێت: ڕێنمایی دارایی ژمارە (11)ـی بەرواری 25/8/2019 كە لە ڕاگەیاندنەكان بڵاوكراوەتەوە كاری پێناكرێت تاكو لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاونەبێتەوە.