ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەفەرمانی کۆسرەت ڕەسوڵ لە قەڵاچۆڵان دەستبەسەر کرا و "سپی" هۆکاری دەستەبەسەرکردنەکەی ئاشکرادەکات.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەسەرچاوەیەکی باڵای یەکێتیەوە دەست "سپی" کەوتووە "ئەمڕۆ سیروان کوێخا نەجم، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە فەرمانی کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی لە قەڵاچۆڵان دەستبەسەر کراوە".
ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بۆ "سپی" ئەوەی ئاشکراکرد دەستبەسەرکردنی ناوبراو پەیوەندی بە مەلەفێکی ئەمنی ناو یەکێتیەوە هەیە".
ئەو مەلەفە ئەمنییە کە ناوبراوی لەسەر گیراوە لەنێو ئەو و مەکتەبی سیاسی یەکێتیدایە.
سیروانی کوێخا نەجەم یەکێک لە کانیدیدەکانی یەکێتی بوو، بۆ پۆستی وەزیری پێشمەرگە، بەلآم نەیتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و لە ئەنجامدا شۆڕش ئیسماعیل هەڵبژێدراو کرا بە وەزیری پێشمەرگە.