هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی "هه‌سه‌ده" رایده‌گه‌یێنێت، هێزەکانیان لە رۆژهەڵاتی گرێ سپی و لە سەر سنووری باکووری کوردستان کشایەوه ئەوەش وەک پابەندبوونیان بەو لێکتێگەشتنەی بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام لە ئارادایە.
میدیاکانی نزیک له بەڕێوبەرایەتی خۆسەر بڵاویانکردەوە، هێزەکانی سووریای دیموکرات و یەپەگە تونێلەکانی بەرگریان لە رۆژهەڵاتی گرێ سپی لە ناو بردووە و سێیەم کاروانی هێزەکانیشیان لەو ناوچەیە کشاونەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەسەدە و یەپەگە هێزەکانیان لە قونەیتەرا، حەشیشە و بیرشوان کشاندووەتەوە.
خەلیل خەلەفۆ، فەرماندەی ئەنجوومەنی سەربازی گرێ سپی رایگەیاند، کشانەوەی هێزەکانی هەسەدە و یەپەگە بە گوێرەی رێککەوتنی تورکیا و ئەمه‌ریکایە و ئەنجوومەنەکەشیان بۆشایی ئەمنی لە دوای کشانەوەی هێزەکانی هەسەدە و یەپەگە پڕدەکەنەوە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، زێدان عاسی، هاوسەرۆکی نووسینگەی بەرگری لە بەڕێوبەرایەتی خۆسەر روونیکردووەتەوە؛ لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمی رێککەوتنی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا و تورکیا دەستیان بە جێبەجێ کردنی خاڵەکان کردووە.
عاسی دووپاتی كرده‌وه لە سەرێ کانیێ شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بە چەکی گرانەوە لەسەر سنوور کشاونەتەوە و خاڵە سنوورییەکان رادەستی هێزەکانی ناوخۆ کراوە.
هاوکات هەر ئەمڕۆ سێشه‌ممه، مسته‌فا بالی، وته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "ئه‌و هێڵه سنوورییه‌ی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه گونده‌وار و پێگه سه‌ربازییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار و گونده‌كان ده‌گرێته‌وه نه‌ك ناو گوند و شاره‌دێیه‌كان".