قەڵادزێ: خۆپیشاندانێک ئەنجامدرا

ئەمڕۆ دژ بەبڕیارێکی حکومەت لە قەڵادزێ خۆپیشاندانیکی جەماوەری ئەنجامدرا.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٨ ئابی ٢٠١٩ لە شاری قەڵادزێ عەریزەنووسەکانی قەڵادزێ ناڕەزاییان دەربڕی دژ بەبڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئەلکترۆنیکردنی عەریزە نوسین ئەنجامدا و داوایان کرد کە حکومەت بڕیارەکە هەڵبوەشێنرێتەوە.

خۆپیشاندەرانی سنوری قەڵادزێ ئەوەشیان خستەڕوو کە بڕیارەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەزیانی هاوڵاتیاندایە ، چونکە پێشتر لەکاتی پڕکردنەوەی هەر عەریزەیەکدا تەنها ٢٥٠٠ دینار وەردەگیرا، بەڵام بەپێی بڕیارە نوێیەکە ٢٥ هەزار دینار وەردەگیرێت.  



AM:11:31:28/08/2019