سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد و لەلایەن فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتیەوە پێشوازیان لێکرا.
هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە کە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و مەکتەبی سیاسی پ.د.ک کۆبوونەوە بەمەبەستی هەماهەنگی زیاتری نیوان پەرلەمانی کوردستان و هێزە سیاسیەکانی کوردستان، رۆژی ۲۸ ی ۸، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسی پ.د.ک ی کردووە و لەگەل سکرتێر و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی کۆبووەتەوە.
هەورامی باسی لەوەشکردووە، لەسەر کۆی بابەتە هەنوکەییەکان و پاراستنی یەکریزی گەلەکەمان و رووبەووبوونەوەی ئاستەنگە ناوچەییەکان ، بیرو ڕا ئاڵوگۆڕ کرا.