پەروەردەی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند، نزیکەی سێ هەزار کەس بە پلەی وەزیفی جۆراوجۆر دادەمەزرێنێت.
عه‌بد عه‌لی حسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: 2841 پله‌ی وه‌زیفی بۆ كه‌ركوك دیاریكراوه.
ڕاشیگەیاند" مامۆستا 1106، ده‌رچوانی كۆلێژه په‌روه‌رده‌ییه‌كان 491، ده‌رچوانی په‌یمانگاكانی په‌روه‌رده‌یی 215، بڕوانامه‌ی باڵا 109، مامۆستایانی زانكۆ 50، یاریده‌ده‌ری تێبینه‌ر 71، یاریده‌ده‌ری ئه‌ندازیاری 17، یاریده‌ده‌ری موبه‌رمج 15، كاتب 145، هونه‌ری شەش، خزمه‌تگوزار 264، پاسه‌وان 269، كارگوزار 29 پلەی وەزیفی".
ئەوەشی خستەڕوو، رێژەی له سه‌دا 10 بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانیانی ده‌ستی تیرۆر دیاریكراوه و له سه‌دا 15یش بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی باڵا و له سه‌دا پێنجیش بۆ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و له سه‌دا 50 بۆ وانه بیژان دیاریكراوه".