ئاگرێك له‌ژماره‌یه‌ك كۆگای كه‌لوپه‌لی ئۆتۆمبێل و ناوماڵ له‌هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌و به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانیش ئاگره‌كه زیانێكی زۆری مادی لێكه‌وتۆته‌وه‌و تائێستاش كۆنترۆڵ نه‌كراوه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاگرێكی گه‌وره به‌هۆكارێكی نادیار له‌هه‌ولێر له‌چه‌ند كۆگایه‌كی كه‌لوپه‌لی ئۆتۆمبێل و ناوماڵ كه‌وته‌وه، له‌ئه‌نجامدا دو كۆگا به‌ته‌واوی سوتاون و زیانێكی گه‌وره به‌ر ئه‌و كه‌لوپه‌ل و ئامێرانه كه‌وتوه كه له‌ناو كۆگاكاندا بون.
له‌ئێستادا تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و خاوه‌ن كۆگاكان سه‌رقاڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی زۆری ته‌شه‌نه‌كردنی ئاگره‌كه‌وه نه‌توانراوه تائێستا كۆنترۆڵ بكرێت.