کۆبونەوەی نێوان وەزیرانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق کۆتاییهات

کۆبونەوەی نێوان هەردوو وەزیری ناوخۆی عێراق و حکومەتی هەرێم کۆتایهات و ڕایانگەیاند، بڕیاری هەماهەنگی زیاتریانداوە.

لەدوای کۆبونەوەکە هەردوو وەزیر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند، کۆبونەوەکە بۆ بەردەوامی پەیوەندیەکانیان هەنگاوێکی گرنگ بووە، و بڕیاریانداوە هەماهەنگی زیاتر لەنێوانیاندا هەبێت.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەبارەی ڕەگەزنامە، پاسپۆرت و کارتی نیشتیمانیەوە گفتوگۆی چڕ و پڕیانکردوە.


هەروەها یاسین یاسری وەزیری ناوخۆی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، داوامانکردوە پارەی هاتنەژوورەوەی هاوڵاتیانی عێراق بۆ هەرێم هەڵبگیرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە  شاندێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە سەرۆکایەتی یاسین یاسری وەزیری ناوخۆ شەوی رابردوو گەیشتنە هەولێر، و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری ناوخۆی حکومەتی عێراق کۆبونەوەیەکیان ئەنجامدا.



PM:12:15:29/08/2019