هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەكات، بە مەبەستی بەشداریكردن لە دانیشتنی ئاسایی خولی پاییزەی ئاسایی ساڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمان، كە ڕێككەوتی 1ی 9ی 2019 لەكاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ساز دەكرێت.

دەقی بانگهێشتنامەكە:

بانگهێشت بۆ گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمانی كوردستان

پشت بەستن بە حوكمی بڕگەی یەكەم لە ماددەی (7)و بڕگەی (سێیەم) لە مادەی (18) پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمان بكەین بۆ دانیشتنی (كردنەوەی خولی پایزە)ی ئاسایی ســـاڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان-عیراق، لەكاتژمێر (11)ی پێشنیوەرۆی رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 2019/9/1، تكایە لەكاتـی دیـاریكراودا ئامادەبن.

لەگەڵ رێزدا..

د.رێواز فائق حسێن

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستا



PM:01:58:29/08/2019