عه‌لی قازی، كوڕی پێشه‌وا قازی محەمەد یەكەم سه‌رۆك كۆماری كوردستان، دوای دوو ساڵ له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی له ئه‌ڵمانیا گه‌ڕایه‌وه هه‌ولێر.
ئه‌مڕۆ عه‌لی قازی لە پەیوەندیەكی تەلەفونیدا له‌گه‌ڵ شوان محەمەد، به‌رپرسی ده‌زگای سپی میدیا، سوپاسی ده‌زگای سپی میدیا كرد بۆ هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و خێرایی له هه‌واڵ بڵاوكردنه‌وه‌دا.
عەلی قازی وتی "ئومێده‌وارم هه‌موو میدیای كوردی، خه‌بات بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی میلله‌تی كورد بگاته ئاواتی قازی محەمەد كه له وه‌سییه‌ت نامه‌كه‌یدا نووسیبووی".
عه‌لی قازی وتیشی "ئه‌وه‌نده ته‌مه‌نه‌ی ماومه له خزمه‌تی كورد و كوردستان و دروست بوونی ده‌وڵه‌تی كوردی و بۆ یه‌كێتی حیزبه‌كانی كوردستان و یه‌ك ریزی ناو میلله‌تی كورد ته‌رخان ده‌كه‌م".