سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد ترەمپ ئه‌نجامداو پێشهاتەکانی سوریا تاوتوێ کراون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی فەرمانگەی په‌یوه‌ندییه‌كان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و دۆناڵد تره‌مپ له پاڵ پرسە دووقۆڵییه‌كاندا، دوایین پێشهاته‌كانی سووریاش تاوتوێ كراوە.
به‌پێی راگهیهنراوهكه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان خۆشحاڵی خۆی نیشانداوه به‌و به‌ره‌وپێشچوونانه‌ی له لووتكه‌ی G-7دا له‌باره‌ی ئێرانه‌وه به‌ده‌ستهاتووه كه له فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه‌چوو.
راگهیهنراوهكه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه، هه‌ردوو سه‌ركرده سووربوونی خۆیان له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی بازرگانی بۆ 100 ملیار دۆلار دووپاتكردووه‌ته‌وه، هاوكات جه‌ختیانكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر درێژه‌دان به هه‌ماهه‌نگییه‌كان بۆ پاراستنی خه‌ڵكی مەدەنی و رێگریكردن له قه‌یرانێكی دیكه‌ی مرۆیی له ئیدلب كه رژێمی سووریا تیایدا درێژه به هێرشه‌كانی ده‌دات.