هەولێر.. ئافرەتێک مناڵەکەی لە خنکان رزگارکردو خۆی خنکا

لە یەکێک لە هاوینە هەوارەکانی سۆران، دایکێک مناڵەکەی دەکەوێتە رووباری باڵەکایەتی، ئەو دایکە مناڵەکەی ڕزگار دەکات، بەڵام خۆی لە رووبارەکەدا خنکا.
پۆلیسی سۆران رایەگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٩ ی ئاب ئافرەتێكی گەشتیاری شاری هەولێر کە تەمەن 28 ساڵ بووە لەگەڵ ئەندامانی خێزانەكەی کە بۆ گەشت روویان لە دەڤەری باڵەكایەتی لە سنووری شارۆچكەی چۆمان كردبوو، دوای كاتژمێر 5ی ئەم ئێوارەیە پێنج شەممە 29/8/2019 كوڕەكەی لە نزیك (وارەكەون)کەوتووەتە نێو ڕووبارەکە و نزیک بووە لە خنکان".

 پۆلسی سۆران باس لەوە دەکەن، دوای ئەوەی دایکەکە هەوڵی ڕزگارکردنی کوڕەکەی داوە ، کوڕەکەی ڕزگاری بووە، بەڵام خۆی کەوتووەتە نێو ڕووبارەکە و خنکاوە.

تەرمی ئافرەتەكە لە رووبار دۆزراوەتەوە و درەهێنراوە و رەوانەی پزیشكی دادی سۆران كراوە.




PM:08:54:29/08/2019