به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان، شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه و رێنمایی ده‌كات بۆ رانه‌گرتنی ئۆتۆمبێله‌كانیان له ناو كۆڵان و شه‌قامه‌كان.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی گه‌رمیان ده‌ڵێت، هه‌ڵمه‌تێكمان ده‌ستپێكردووه بۆ ئاگادارکردنەوی شۆفێران لەرێگەی دانانی رێنمایی لەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان لە لایەن بەشی ھاتوچۆی ناوشار ،کە نابێت ئۆتۆمبێل راگرن لە ناو گەرەک و کۆلانەکان و بەشێک لەو شەقامانەی لە وەستان تێیاندا قەدەغەیە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بە پێچەوانەوە ئه‌گه‌ر شۆفێران پابه‌ندنه‌بن، لە رۆژانی داھاتوو پسوڵەی سەرپێچیان بۆ دەکرێ.