به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك ڕایگەیاند، ژنێكی به تۆمه‌تی كوشتنی هاوسەرەکەی دەستگیرکراوە، كە پیاوێك هاوكاری كردوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی دەست (سپی) کەوتووە، تیایدا هاتووە، کە به‌شی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تاوانی كه‌ركوك، ژن و پیاوێكیان به تۆمه‌تی كوشتنی هاوسه‌ری ژنه‌كه ده‌ستگیر كردوه.
ئاماژە بەوەشکراوە، هۆكاری تاوانه‌كه بۆ مامه‌ڵه‌ی خراپ و توندوتیژیی خێزانی ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌لایه‌ن هاوسه‌ری ژنه‌كه‌وه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو دوو تۆمەتبارە دانیان بەوەدا ناوە بەهۆی کێشەی خێزانی و توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتەکە پیاوەکەیان کوشتووە.