گونجاوە ناوکی ترێ بخورێت؟ چەند زانیارییەکی نەبیستراو لەسەر ناوکی ترێ

ناوکی ترێ لە زۆربەی جۆرەکانی ترێدا بوونی هەیە، ڕەنگە زۆر کەس لەکاتی خواردنی ترێدا هەستێت بەفڕێدانی ناۆکەکەی، بەڵام لەڕاستیدا ئەم ناوکە سودێکی تەندروستی ئێجگار باشی هەیە دەتوانرت بخورێت ، بەپێی لێکۆڵینەوەکان پسپۆڕان چەند سودێکی سەرسوڕهێنەریان لەناوکی ترێدا بەدی کردووە ئەوانیش...

ـ سەرچاوەیەکی باشی ماددەی خۆراکی بۆلەش دابین دەکات.

ـ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A، E، وترشی لینۆلیک ، ڤلاڤۆنید.

ـ سەرچاوەیەکی باشی ئۆمیگا۳

ـ بەپێی لێکۆڵینەوەکانی زانکۆی ماریلاند ،ناوکی ترێ دژە ئۆکسانێکی زۆر بەهێزە و هەروەها سەرچاوەی ڤیتامین C یشە.

ـ زۆرێک لەسەرچاوەکان پێیان وایە ئەوکسانەی توشی کشانی خوێنهێنەرەکان دەبن ڕەنگە بتوانن بەهۆی خواردنی ناوکی ترێوە چارەسەری بکەن لەبەر ئەوەی یارمەتی بەهێز بوونی دەمارەکان دەدات و سوڕی خوێن چالاک دەکات.

وە: هەـ ف

سەرچاوە: simply health family



PM:07:29:30/08/2019