له‌ولایه‌تی میشیگانی ئه‌مریكا، دۆسیه‌ی دادگایی کەسێکی عێراقی دەستیپێکرد کە هاووڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن 66 ساڵانەو دەستدرێژی کردۆتە سەر مێردمنداڵێك.
پێگه‌ی FOX 2 ی ئەمەریکی بڵاویکردۆتەوە، هورمز ئیسحاقی ته‌مه‌ن 66 ساڵان، به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر مێرد منداڵێكی ته‌مه‌ن 13 بۆ 16 ساڵان له‌كڵێسا دادگایی دەکرێت.
ئەو دۆسیەیە کە پیاوە عێراقییەک دانی بە تاوانەکەدا ناوە، مێژووەکەی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2017 – 2018 ".
رووداوه‌كه له‌كڵێسای سانت جۆزیڤ كۆڵدین روویداوه‌و مێرد منداڵه‌كه رابه‌ری كڵێساكه‌ی له‌و رووداوه ئاگادار كردوه‌ته‌وه، بۆیه ده‌ست به‌جێ پۆلیس له‌وه ئاگادار كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی راپۆرته‌كان هورمز ئیسحاق دوو دۆسیه‌ی تری ده‌ستدرێژی سێكسی تری به‌سه‌ردا ساغ بووه‌ته‌وه.