پۆلیسی سلێمانی هەواڵێکی کەناڵی ڕوداو بەدرۆ دەخاتەوە

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هەواڵێكی رووداو کە دوو ڕۆژ پێس ئێستا لە پەیجی ڕوداو بڵاوکراوەتەوە رەتدەكاتەوە .

راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، ئاشكرایكردوە، لەهەواڵێكی پەیجی ڕوداو لەڕۆژی 29-8-2019 ، كەوێنەیەكی دەست بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی كەوتووە ، دەڵێت كە هاوڵاتییەكی دانیشتوی شاری سنە كە بەمەبەستی كاردن سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە لەشاری سلێمانی بووەو ویستویەتی بچێتە شاری هەولێر بەڵام هەفتەیەكە بێسەرو شوێنە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێز عەمید ئاسۆ شێخ تەها ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی بۆ هۆكاری دیارنەمانی ئەو هاوڵاتییە دەستپێكردوو و دوای هەوڵ و ماندووبونێكی زۆر زانرا كە هاوڵاتی (نەوید محەمەد دییە) تەمەن 35 ساڵ دانیشتوی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕوی لەوڵاتی توركیا كردووەو بە مەبەستی گەیشتن بەوڵاتانی ئەوروپا .


PM:04:10:31/08/2019