لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان مەرج بۆ کارگەی بەرهەمهێنانی سەهۆڵ دادەنرێت

لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ڕێگە بەهیچ كارگەیەك نادرێت كار بكات تاسەرجەم ڕێنمایە تەندروستیەكان جێبەجێ نەكات.

لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (سپی) نێردراوە ڕایگەیاندووە، لەوەرزی گەرمادا خواستی زۆر لەسەر كڕینی سەهۆڵ زیاد دەكات و بەكارهێنەری زۆر دەبێت بۆ ئەو مەبەستەش لەلایەن لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی پشكنین و بەسەركردنەوەكان چڕتر دەكەنەوە بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان.

ئاماژەبەوەشکراوە، ڕێگە بەهیچ كارگەیەك نادرێت كار بكات تا سەرجەم ڕێنماییە تەندروستیەكان جێبەجێ نەكات.



PM:05:34:31/08/2019