محەلەبی ئاوێتەیەکی شیرینە و تامێکی خۆشی هەیە، بەڵام لەهەمانکاتدا دەتوانیت بەشێوە و تامی جیاواز دروستی بکەیت و بەپێی نەتەوەکان پێکهاتەکانی کەمێک گۆڕانکاری بەسەردا دێت، دوای ئەوەی دروستیتش کرد دەکرێت هەندێک شیرینی دیکەی تێ بکرێت وەک پاقلاوە و برمە یان هەر شتێکی دیکە کە پێت خۆشە.
پێداویستیەکان:
پێنج كوپ شیر شل
یەك كەوچكی مامناوەند ڤانێلا
چوار كەوچكی گەورە نیشاستە، نیو كوپ شیری شل بۆ تواندنەوەی نیشاستەكە
یەك كوپ شەكر
زەردێنەی یەك هێلكە
چۆنێتی ئامادەکردنی:
لە دەفرێکدا شیر و شەكر و ڤانێلا و زەردێنەی هێلكەكە تێكەڵ بكە و بیخەرە سەر ئاگر و تێكی بدە بەشێوەیەکی بەردەوام تا گەرم دەبێت.
پاشان نیشاستە كە لەگەڵ ئەو شیرەی بۆ تواندنەوەكەی داتناوە تێكەڵاوی بكە، دواتر لەگەڵ ئاوێتەی یەکەم تێکەڵی بکە و بەردەوام بە لە تێکدان، کاتێک هەست کردن خەستدەبێتەوە و دایگرە.
بەخێرای ئاوێتەکە بخەرە ناو شوشەی پایرێكسەوە و بیخەرە ناو فڕن، بەڵام تەنها بەشی سەرەوەی فڕنەكە دابگیرسێنە بۆ ماوەی 5 خولەك.
کاتێک بەشی سەرەوەی برژا دەریبهێنە و چاوەڕێ بکە کەمێک سارد بێتەوە پاشان بیخەرە ناو ساردکەرەوە بۆ ماوەیەک و پێشکەشی بکە.