ئۆردوغان دژی رێککەوتنی لەگەڵ ئەمەریکا، هەڕەشە لە رۆژئاوای کوردستان دەکات

هەرچەندە رێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و تورکیا و یەپەگە چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام ئۆردوغان هەڕەشەی هێرش دەکات. 

لە کاتی دەرچوونی خوولێکی سەربازی لە ئیستامبوڵ، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند""ئەگەر لە ماوەی چەند ھەفتەیەکدا سەربازەكانمان ناوچەکە کۆنترۆڵ نەکەن، پلانی جموجۆڵی خۆمان جێبەجێ دەکەین".

سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی " كات و ئارامگرتنی زۆرمان نییە لەبارەی ئەو ناوچە ئارامەی کە بە درێژای سنوورەكانیان لە رۆژھەڵاتی فوڕات دروست دەکرێت.

هەڕەشەی ئۆردوغان لەكاتێكدایە كە توركیا لەگەڵ ئەمریكا رێككەوتووە بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام لە باكوری سوریا و لەو بوارەشدا چەند هەنگاوێک بەکردەوە هاوێژراوە.




PM:07:47:31/08/2019