زانیاری نوێ لەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش

بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم دەستبکات بە دابەشکردنی مووچەی مانی شەشی مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەیەکەوە لە وەزارەتی دارایی دەست سپی کەوتووە، کۆتایی هەفتە لە رۆژی ٥ی ئەیلول دا مووچەی مانگی شەشی وەزارەتی پێشمەرگەو لیواکانی سەر بە وەزارەت دابەشدەکرێت.

رۆژی یەک شەممە یەکەکانی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ هێزی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە بەهۆی کردنەوەی قوتابخانەکانەوە لە ٢١ی ئەیلول، پیشبینی دەکرێت موووچەی وەزارەتی پەروەردە پێشبخرێت.



AM:10:45:01/09/2019