ئەمڕۆ كۆبوونەوەی باڵای پارتی و گۆڕان لە بەڕێوەچوو و وتەبێژی پارتی ڕایگەیاند "پرسی كەركوك و چەند پرسێكی دیكە تاوتوێ كراون".
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی پاش كۆبوونەوەكە وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ پرسی هەڵبژاردن و كەركووك و رەوشی ئەو ناوچانە لە دوای شازدەی ئۆكتۆبەرەوە تاوتوێ كران.
وتیشی: لە بەردەمماندا كۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵی لە نێوان پارتی و یەكێتی و گۆڕان هەیە بۆ تاوتوێكردنی پرسە هاوبەشەكان.
هەر لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەدا ئاراس وەلی، ئەندامی شاندی بزووتنەوەی گۆڕان، رایگەیاند، كار دەكەین بۆ سەركەوتنی ئەم كابینەیە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان لێی سوودمەند بێت.
وتیشی: هیوادارین كۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئێمە و یەكێتی و پارتیش بە زووترین كات بكرێت.