پۆلیسی هەولێر ووردەکاری ڕووداوی کوشتنی ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە ئاشکرادەکات

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر هۆكاری كوشتنی ئەو ژنەی ئاشكرا كرد كەئەمڕۆ یەك شەممە لە لایەن هاوسەرەكەیەوە لە نزیك دادگای هەولێر كوژرا.

عەبدولخاڵق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، لەلێدوانیكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند "ژنەكە لە ساڵی 2018 لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی دەستگیر كراوە و دوای ئەو كێشەیە، دۆسیەی جیابوونەوەی ئەو دوو هاوسەرە چووەتە دادگا".

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر دەشڵێت "بە ووتەی بكوژ، هۆكاری كوشتنی ئەو ژنە بۆ كێشە كۆمەڵایەتییەكەی ساڵی 2018 دەگەڕێتەوە نەك پرۆسەی جیابوونەوەیان".

عەبدولخاڵق تەڵعەت ،ئاماژەی بەوەشدا، ئەمڕۆ چوارەم دانیشتنی دادگا بوو لەسەر دۆسییەی جیابوونەوەیان، بەڵام پیاوەكە لە دەرەوەی دادگاكە ژنەكەی كوشت.


PM:05:28:01/09/2019