وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا کوژرانی چوار گەریلای پەکەکەی ڕاگەیاند

له‌ چوارچێو‌ه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-دا كه‌ له‌ سنورەکانی هەرێمی کوردستان و قەندیل درێژه‌ی هه‌یه‌، پێنج گەریلای  په‌كه‌كه‌ گیانیان لەدەستدا.
بەوێرەی روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، هاوكات له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-دا هێرشی ئاسمانیی كراوه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌كانی مه‌تینا، ئاڤاشین-باسیان و گارا.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ڕایگەیاندووە "له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ژماره‌یه‌ك په‌ناگه‌، سه‌كۆی چه‌ك و حه‌شارگه‌ی په‌كه‌كه‌ خاپووركراون و، پێنج گەریلاش گیانیان لەدەستداوە".


ئه‌م بابه‌ته ‌246 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:54:01/09/2019