بۆردومانی ناوچەکانی خواکورک و برادۆست بەردەوامە
مەترسی لای خەڵکی ناوچەکە زیاتر کردووە


شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا سەرلەنوێ بۆردومانی بنکەو بارەگاکانی پەکەکەی لە ناوچەی خواکورک و برادۆست و قەندیل کرد، خەڵکی مەترسیان لێنێشتووە شوێنە نیشتەجێکانی ئەوانیش بگرێتەوە.
 
شەوی رابردوو لە دوای کاتژمێر ٩ ی شەوەوە فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا سنورەکانی گەروی سارکە و شیوێ زاوێ و بناری چیای هەڵگوردیان لەدەڤەری باڵەکایەتی بۆردومان کرد. 
بەپێی زانیاریەکانی دەست سپی کەوتووە، بۆردومانەکەی شەوی رابردوو نزیک بووە لە شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیل و،  یەکەمجارە بەو نزیکییە لە خەڵکەوە ئەو ناوچانە لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیاوە بۆردومان بکرێت و، بۆتە مایەی ترس و دڵەڕاوکێی زۆر لەلای مەڕدارو کۆچەریەکان.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە بۆردومانەکە هیچ زیانێک بەخەڵکی مەدەنی نەگەیشتوە ، ئەگەرچی بۆردومانەکە زۆر نزیک بووە ڕەشماڵ و دەواری کۆچەرییەکان.

زانیاریە مەیدانییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن تورکیا دەیەوێت ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت لەنێوان برادۆست و باڵەکایەتی بەڕێوەببات ، بەجۆرێک تورکیا دەیەوێت لەڕێگەی "خنێرەو لۆلان و شەکێو و چیادێل و لێلکانەوە" بگاتە بەری ڕۆژهەڵاتی برادۆست، بەتایبەت بەشی کوێستانەکانی بەربزین و کێلەشین کەهاوسنوورن لەگەڵ ئێران.

 تورکیا مەبەستی ئەوەیە لەبەربزینەوە پشت بداتە پاڵ چیای هەڵگۆرد ، لەوێوەشەوە بگاتە چیاکانی تری باڵەکایەتی ، هاوشێوەی برادۆست بنکەی سەربازی لەباڵەکایەتی درووست بکات و بەرەو قەندیل بەپیادە هەنگاو بنێت.

هەربەپێی زانیاریەکان تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت لەنێوان برادۆست و باڵەکایەتی بەڕێوەدەبات ، بەجۆرێک تورکیا دەیەوێت لەڕێگەی خنێرەو لۆلان و شەکێو و چیادێل و لێلکانەوە ، بگاتە بەری ڕۆژهەڵاتی برادۆست بەتایبەت بەشی کوێستانەکانی بەربزین و کێلەشین کەهاوسنوورن لەگەڵ ئێران.

تورکیا مەبەستی ئەوەیە لەبەربزینەوە پشت بداتە پاڵ چیای هەڵگۆرد ، لەوێوەشەوە بگاتە چیاکانی تری باڵەکایەتی، هاوشێوەی برادۆست بنکەی سەربازی لەباڵەکایەتی دروستبکات و بەرەو قەندیل بەپیادە هەنگاو بنێت.



AM:09:35:02/09/2019