هەولێر:هاوڵاتیەک بە سەربڕاوی دۆزرایەوە

ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند تەرمی هاوڵاتیەکیان لەناحیەی دیبەگە دۆزیوەتەوە.

لەڕاگەیانراوێکدا ئاسیشی هەولێر بڵاویکردەوە تەرمی هاوڵاتیەک لە کەمپی ئاوارەکانی ناعیەی دیبەگە دۆزراوەتەوە، کە سەربڕاوە و تەرمەکەی فڕێدراوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی ئاسایش، ئەو هاوڵاتیە سەربە قەزای شەرگاتە و بەرەبەیانی دوێنێ ڕوداوی کوشتنەکە ڕویداوە.

ئاسایش ئاماژەی بەوەشداوە، کەسێک بەتۆمەتی ئەنجامدانی ئەو تاوانە دەستگیرکراوە کە سەربە ڕێکخراوی داعشە، و لەدایکبوی ٢٠٠٤ە.



AM:10:23:02/09/2019