مەحمود محەمەد وتەبێژی فەرمی پارتی
ڕایگەیاند، شاندی پارتی و یەکێتی لە چەند ڕۆژی داهاتودا سەردانی بەغدا دەکەن
بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی کەرکوک.
لەگفتوگۆیەکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا وتەببێژی
پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، شاندەکەی پارتی و یەکێتی بەمەبەستی دۆخی
کەرکوک و ڕێککەوتن لەسەر کێشەکانی کەرکوک و تاوتوێکردنی دۆخی کەرکوک هەروەها
یەکخستنی گوتاری لایەنە کوردستانیەکانی کەرکوک دەچنە بەغدا.
وتویەتی، ئەو یاسایانەی سەربارەت بە
هەڵبژاردنی پارێزگاکان دەرچوو بۆ کەرکوک و موسڵ و ناوچەکانی مادەی ١٤٠ کێشەی
گەورەی تێدابوو، بۆیە بۆ هەڵبژاردنی کەرکوک و دانانی پارێزگارێک بۆ ئەو شارە
پێویستمان بە یەکدەنگی لایەنە کوردیەکانە.
سەبارەت بە کۆبونەوەکانیان لەگەڵ بزوتنەوەی
گۆڕان دەڵێت، لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان هاوهەڵوێست بوین سەبارەت بەکەرکوک هەروەها
گرنگە بۆمان لەگەڵ لایەنەکانی دیکە و بەتایبەت یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
لەوبارەیەوە گفتوگۆ بکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، له‌سه‌ر بابه‌تی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان
له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی و هه‌موو لایه‌نه‌كانی تر كۆده‌بینه‌وه
هه‌وڵده‌ده‌ین پێكه‌وه بیروبۆچونه‌كان تاووتوێ بكه‌ین و بڕیاری هاوبه‌ش بده‌ین.
وتیشی، ئێمه هه‌وڵی ئه‌وه‌ده‌ده‌ین كه هه‌موو
لایه‌نه كوردییه‌كان له‌كه‌ركوك هاوهه‌ڵوێست بین ئه‌گه‌ر به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای كه‌ركوك-مان كرد پێكه‌وه به‌شدار بین ئه‌گه‌ریش به‌شدار نه‌بین ئه‌وا هه‌ر
پێكه‌وه بڕیار بده‌ین، به‌ڵام سه‌ره‌تای هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك
مادده‌ی زۆر خراپ خراوه‌ته ناو یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كه سه‌باره‌ت
به كورد زیانی زۆر ده‌دا كه هه‌وڵبده‌ین له په‌رله‌مان هه‌مواری ئه‌و بڕگانه
بكرێت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كرا ئێمه پێمان باشه پێكه‌وه بین به‌شداری هه‌ڵبژاردن
بكه‌ین یا نا كه ئه‌گه‌ر به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ین پێكه‌وه بیكه‌ین ئه‌گه‌ر
بایكۆتیشمان كرد پێكه‌وه بیكه‌ین.