دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق نووسینگەکانی کەناڵی ئەل حوڕە دادەخات و هۆکارەکەشی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکە لەسەر بەڕێوەبردنی مەزارە ئاینیەکان
ئەمڕۆ دووشەممە ، دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، هەموو نووسینگەکانی کەناڵی "حوڕە" لە عێراق بۆ ماوەی سێ مانگ دادەخرێن و کارکردنی ئەو کەناڵە رادەگیرێ.
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق هەروەها داوای لە بەڕێوەربەرانی نووسینگەی سەرەکیی کەناڵی حوڕە لە عێراق کردووە، بە فەرمی داوای لێبووردن لە عێراق و کەسایەتییە ئاینییەکانی بکەن و بڵاوی بکەنەوە.
ئەو بڕیارە دوای ئەوەدێت کە کەناڵەکە راپۆرتێکی لەبارەی بەڕێوەبردنی مەزارەکان لە عێراق و چۆنیەتی بەڕێوەبردنیان کردووە و ڕەوتە ئاینییەکانی عێراقیش ئەو راپۆرتەیان بە سووکایەتی و هێرشکردنە سەر پیرۆزییەکانی وڵاتەکەیان، ناوبردووە.