بەپێی نوسراوێک وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رێنماییەکی نوێ رادەگرێت لەسەر هەموارکردنی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا.
بەپێی ئەو نوسراوە کە رۆژی ٢٨ ی ئاب دەرچووەو واژۆی ئاوات شێخ جەنابی لەسەرە فەرمانی دەرکردووە، رێنمایی ژمارە ١١ی خۆی رابگرێت.
لە رێنماییەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری ئاماژە بەوە کرابوو کە فەرمانبەران بە مۆڵەتی ئاسایی بڕوانامەیەکی بەرزتریان بەدەستهێنابێت بڕوانامەکەیان بۆ هەموار دەکرێت.
هۆکاری پشت ئەو فەرمانە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە هیچ روونکردنەوەیەکی لەسەر نەدراوە.