وێنە.. هێلی لەڤ بە ستایلێکی نوێوە دەردەکەوێت

ئەستێرەی گۆرانی و فاسیۆنی ناسراو هێلی لەڤ کە هەمیشە هەوادارانی لەرێگای چالاکییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەسەردەکاتەوە، ئەمجارەش چەند وێنەیەکی سەرنجڕاكێشی خۆی بڵاودەکاتەوە.

هێلی لەڤ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی سەرنجڕاکێشی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە بۆتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی. 
هێلی لەڤ، لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە دایكبووە و بە دوو كلیپ توانی ناوبانگێكی جیهانی بەدەستبهێنێت و لە ئێستادا بە دەوڵەمەندترین خانمە گۆرانیبێژ دادەنرێت لە ھەرێمی كوردستان.

هێلی لەڤ، خۆی ناوی هێلین عەبدوڵڵایەو ناسراو بە ھێلی لەڤ لەدایکبووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ لە ورمێ ، کچە هونەرمەند و گۆرانیبێژ و سەماکەر و ئەکتەری کوردە ، بەرهەمەکانی بە زمانی ئینگلیزیین ، لەسالی ٢٠١٣ بەهۆی گۆرانی "Risk It All” ناسرا، لەساڵی ٢٠١٤ لە فیلمی (Mardan)، هێلین لەئێستادا لە لۆس ئانجلەس لەئەمریکا دەژی.




AM:12:17:03/09/2019