بەهۆی ئامادەنەبوونی ئەندامانی پارتیەوە کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک شکستیهێنا

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند، بەهۆی ئامادەنەبونی سەرجەم لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سەربە پارتی دیموکراتی کوردستان و تەواو نەبوونی نیسابی یاسایی کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەن شکستیهێنا. 

ئەحمەد عەسکەری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە سپی میدیای ڕاگەیاند، بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆببێتەوە بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی سەربە پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبونەوەکە شکستیهێنا. 

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەرای ئەندامانی پارتی حەوت ئەندامی دیکەی ئەنجومەن کە زۆرینەیان عەرەب و تورکمانەکان بوون ئامادە نەبوون. 

سەبارەت بە سەردانی نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ئەنجومەنی پارێزگا وتی، تائیستا نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان نەهاتوون و لەوبڕوایەشدا نیم سەردانمان بکەن. 

ئەمڕۆ ٣/٩/٢٠١٩ بڕیار بوو ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ بەگەڕخستنەوەی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی پارێزگا و کێشەکانی ئەو شارە کۆببێتەوە.




ئه‌م بابه‌ته ‌692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:03:03/09/2019