لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی، ئاماری مانگی رابردوو بڵاوده‌كاته‌وه‌و به‌پێی ئاماره‌كه‌ش، 289 پسوڵه‌ی سه‌رپێچی كراوه و 28 شوێنی كاركردنیش داخراون.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له مانگی 8ی 2019، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی چوار هه‌زار و 362 سه‌ردانیان بۆ شوێنه گشتییه‌كان ئه‌نجامداوه، له كۆی ئه‌و سه‌ردانانه‌ش 1278 شوێن ئاگاداركراوه‌نه‌ته‌وه كه پابه‌ندبن به مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستی و ڤێترنه‌رییه‌كانه‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، 389 پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ ئه‌وشوێنانه‌ی كه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نه‌بوون، كراوه، و به‌هۆی دووباره سه‌رپێچی كردنیشیانه‌وه 38 شوێنی كاركردن داخراون، هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كانیشدا، زیاتر له 70 تۆن و 112 كیلۆگرام مه‌وادو خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو به بڕیاری قائیمقامی سلێمانی له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی دانیشتوان له‌ناوبراون، و كۆی گشتی پاره‌ی غه‌رامه‌كراویش بریتییه له 18 ملیۆن و 875 هه‌زار دیناره و پێی یاسا ده‌خرێته‌وه سه‌ر داهاتی گشتی.
ئەوەش هاتووە، "به پێی رێنماییه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان هه‌رشویێنێك پابه‌ند نه‌بێت، سه‌ره‌تا ئاگادار ده‌كرێته‌وه، دواتر سزای ماددی ده‌درێت، و له حاڵه‌تی دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچیه‌كانیشدا رووبه‌رووی دادگا ده‌كرێنه‌وه".