سزای زیاتر لە 200 ساڵ زیندانی بۆ چەند سەرۆک شارەوانیەکی هەدەپە دەرکرا

دادگای تورکیا بڕیاری 237 ساڵ زیندانی بۆ 41 سەرۆک شارەوانی دوورخراوەی هەدەپە دەرکرد ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەی حکومەتی تورکیا دژی گەورەترین پارتی کوردی دەستیپێکردووە.

دادگای تورکیا تۆمەتی پاڵپشتی کردنی پەکەکەی داوەتە پاڵ سەرۆک شارەوانییەکان کە تورکیا وە "تیرۆرست" ناویان دەبات.

لە مانگی رابردووەوە سەرۆک شارەوانییەکانی هەدەپە له‌ شاره‌كانی دیاربه‌كر و وان و مێردین دوورخرانەوە و لە جێی ئەوان قەیووم دانران ئەوەش ناڕەزایی زۆری لای کورد و تەنانەت جەهەپەش لێکەوتەوە.


PM:03:29:03/09/2019