کۆسرەت رەسوڵ بەرپرسێکی یەکێتی لە پۆستەکەی دووردەخاتەوە

کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی بۆ یەکجاری سیروانی کوێخا نەجم لە بەرپرسیارێتی مەڵبەندی چەمچەماڵ دوور دەخاتەوەو لە بری کادیرێکی دی یەکێتی دادەنێت.

دوای ئەوەی بەفەرمانی کۆسرەت رەسوڵ سیروانی کوێخا نەجم ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە چەمچەماڵ لەسەر دۆسیەیەکی ئەمنی دەستگیرکرد، ئەمڕۆ ٣ی ئەیلول بۆ یەکجاری مستەفا چالآوی لە بری سیروانی کوێخا نەجم کرا بە بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە چەمچەماڵ.

مستەفا چاڵاوی دانانی بە لێپرسروای مەڵبەندی چەمچەماڵ نە شاردەوەو بۆ میدیاکان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە کۆسرە رەسول جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی کردوویەتی بە لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی لە چەمچاماڵ.

ماوەی دوو هەفتەیە سیروانی کوێخا نەجم ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە قەلاچوالان دەستگیرکراوەو دوو لیژنەی یاسایی و حیزبی لەسەر دروستکراوە بۆ لێکٶڵینەوە لە دۆسیەکەی. 



PM:07:58:03/09/2019