میلیشیایەکی حەشدی شەعبی دەیەوێت دەستبەسەر فڕۆکەخانەی بەغدادا بگرێت

یەکێک لە میلیشیا شیعەکانی سەر بەحەشدی شەعبی لە هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی فڕۆکەخانەی بەغداد.

ماڵپەڕی " العرب" لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە لە کاتێکدا کە دەسەڵاتی حکومەتی عێراق بەسەر فڕۆکەخانەو چاودێریکردنی فڕۆکەی بارەکان و هاتوچۆی کۆچکەراندا کەمدەبێتەوە، بەپێی هەندێک زانیاری سیخوڕی کە دەست میدیاکەمان کەوتووە، هێزەکانی حیزبوڵا  کە مەهدی موهەندیس سەرۆکایەتی دەکات و پەیوەندیەکی بەهێزیان بەئێرانەوە هەیەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکرێت لەلایەن قاسمی سلێمانی یەوە ئاراستە دەکرێن، باس لەوە دەکرێت کە ئەو میلیشیایانە هانی خەڵکانێکی نزیک لە خۆیان داوە تا کۆنترۆڵی جومگەکانی فڕۆکەخانەو کۆمپانیاکانی گواستنەوە بکەن".
ماڵپەڕەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە حیزبوڵا بەو ئامانجە ئەم کارە دەکات کە کار ئاسانی بۆ هاتوچۆی ئێرانییەکان بکەن و هاوکات داهاتێکی داراییش بۆ گرووپەکە و بەرەی بەرهەڵستکاری دژی ئەمەریکاو ئیسرائیل پەیدا بکەن.

بەپێی زانیاریەکانی ئەو ماڵپەڕە، سەرەتا فەرمانبەرانی ئەو گرووپە کۆنترۆڵکردنی پشکنینی باری هاتوچۆ و جانتای هاتوچۆکەرانیان کردووە.



PM:03:37:04/09/2019