چەمچەماڵ...سێ ھەزار ھێلکە لەناوبرا

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ دەستبەسەرداگرتنی سێ ھەزار ھێلکەی خراپبوی ڕاگەیاندو دەشڵێت "خاوەنەکەی دەستگیرکراوە".

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ، ئەمڕۆ ٤ی ٩ی ٢٠١٩، لەلایەن لیژنە ھاوبەشەکانەوە دەستگیرا بەسەر سێ ھەزار ھێلکەی تیکچوو کە شیاوی خواردن نەبون، لەناو بازاڕی چەمچەماڵدا.

لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو "سەرجەم ئەو ھێلکە خراپبوانە لەناوبران کە بەشێوەی قاچاخ ھێنرابونە بازاڕەوە بۆئەوەی ساغبکرێنەوەو بەھاوڵاتیان بفرۆشرێن".

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ ڕاشیگەیاندوە، "لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە خاوەنەکەی بەندکراوەو بەگوێرەی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت".



PM:05:17:04/09/2019