سه‌رۆک كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له رێوره‌سمێكدا كه به‌بۆنه‌ی ١٠٠ه‌مین ساڵیادی كۆنگره‌ی سیواس سازكرابوو، وتارێکی پێشكه‌شكرد و ڕایگەیاند: هەموو ئەو دەستانە دەشکێنین کە بۆ وڵاتمان و ئاڵاکەمان درێژ دەکرێن.
له میانی وتاره‌كه‌یدا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "له دڵی سیواسدا، یه‌كگرتوویی و پێكه‌وه‌یی نه‌ك دووڕوویی جێگه‌یان ده‌بێته‌وه. بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی كه نه‌توانێت له‌م شاره‌دا جێگه‌ی خۆی بكاته‌وه، مه‌حاڵه له سه‌رانسه‌ری توركیادا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت".
ئه‌ردۆغان وتی "دوای سه‌ده‌یه‌ك جارێكی دیكه دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه، وه‌كاله‌ت و پارێزبه‌ندیی هه‌رگیز قبووڵ ناكرێت. لەنێو سنوورە نیشثمانییهكاندا، وڵات یه‌كپارچه‌یه. نیشتمانەکەمان، ئاڵاکەمان، دەوڵەتەکەمان، گه‌له‌كه‌مان و سه‌ربه‌خۆییمان نامووسی ئێمه‌ن. هه‌موو ئەو دەستانەمان شكاند كه بۆ وڵاتمان، ئاڵاکەمان، سه‌ربه‌خۆییمان درێژکران، دیسان دەیانشکێنینەوە".
سه‌ركۆماری توركیا وتیشی تا جەژنی رەمەزانی داهاتوو شەمەندەفەری خێرا دەگەیەنرێتە سیواس.