شەڕڤانان سنورەکانی تورکیا جێدەهێڵن

وتەبێژی هێزەکای سوریای دیموکرات ڕایگەیاند لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی پەیوەست بە دامەزراندنی ناوچەیەکی ئارام بە درێژایی سنوری باکوری ڕۆژئاوای وڵات بنکە سەربازیەکانمان تێکدەدەین.

لەم بارەیەوە مستەفا بالی وتەبێژی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات_ هەسەدە لە تویتێکدا دەڵێت "هێزێکی گەڕۆک ئەمڕۆ نزیک گوندی " تەل ئەبیەز" ی هاوسنور لەگەڵ تورکیای پشکنی ، واتە ئەو شوێنەی تورکیا هەوڵدەدات ناوچەیەکی ئاگربڕ بە درێژایی سنوری باشوری خۆی دروستی بکات".

ئەوەی جێی ئاماژەیە هێزەکانی سوریای دیموکرات هەفتەی رابردوو رایگەیاند کە دەستی بە کشانەوە بە هێزەکانی خۆی لە هەردوو شارۆچکەی سنوری تەل ئەبیەز و رەئس ئەلعەین کردبوو ئەمەش وەک بەشێک لە رێکەوتنی نێوان تورکیا و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بۆ دامەزراندنی ناوچەیەکی ئارام لە رۆژهەڵاتی سوریا .





PM:06:17:04/09/2019