کوردە سەرۆکەکەی عێراق دەست لە کار دەکێشێتەوە

میدیا عێراقیەکان رایدەگەیەنن عەبدولخالق مەسعودی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق واز لە پۆستەکەی دەهێنێت و چیتر سەرۆکایەتی ئەو یەکێتیە ناکات.

بە پێی راپۆرتی میدیا عێراقیەکان بەهۆی سکاڵایەکی عەدنان درجالی ئەستێرەی پێشووی عێراق لە چەند ئەندامێکی یەکێتیەکەو مەلا عەبدولخالق کە ئێستا دوو ئەندام تۆمەتبارکراون، مەلا عەبدولخالق دەیەوێت پێشوەختە دەست لە کارەکەی هەڵبگرێت.

مەسعود بە کەناڵە عێراقیەکانی راگەیاندبوو بەهۆی کاری تایبەت بە خێزانەکەی واز لە پۆستەکەی دەهێنێت،بەڵام راگەیاندنەکانی عێراق دەڵێن مەلا ترسی لە سکاڵاکەی درجال هەیە کە تۆمەتبار بکرێت.

چاوەڕوان دەکرێت دوای یاری عێراق و بەحرەین لە پالاوتنی مۆندیال و جامی ئاسیا مەلا عەبدولخالق دوا بڕیار بدات.



PM:08:18:04/09/2019