لایەنە کوردیەکان و بەرەی تورکمانی کۆبونەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لایەنە کوردیەکان لە بەغدا بۆ تاوتوێکردنی دۆخی کەرکوک لەگەڵ نوێنەری بەررەی تورکمانی کۆبونەوە، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەو شارە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەدوای کۆبونەوەی لایەنە کوردستانیەکان لەبەغدا خالید شوانی نوێنەری لیستی برایەتی ڕایگەیاند، لەکۆبونەوەکەدا گفتوگۆمان لەسەر چەند پرسێکی ناەوخۆی کەرکوک کرد، لەوانە دۆخی ئەمنی و ئیداری شارەکە و کێشەی زەویوزار و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێکران.

وتیشی ، هەموو لایەک جەختمان کردۆتەوە لەسەر باشترین ڕێگا چارە بۆ کێشەکانی شاری کەرکوک.

هاوکات نوێنەری بەرەی تورکمانی لە کەرکوک ئاماژەی بەوەدا، بەمەبەستی ڕێککەوتنی نێوان پێکهاتەکان و باشترین چارەسەر بۆ کێشەکانی کەرکوک کۆبونەوەکانمان لەگەڵ لیستی برایەتی بەردەوام دەبێت.



PM:09:37:04/09/2019