وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لەگەڵ
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەبارەی چەند پرسێکەوە
گفتوگۆیەکیان ئەنجامدا و یەکێک لەپرسە گرنگەکان دروستکردنی ناوچەی ئارامە لە
سوریا و تورکیا بەڵێنی خێراکردنی هەنگاوەکانی دروستکردنی ناوچەی ئارانی بە ئەمریکا داوە.
ئیبراهیم کاڵن وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری
تورکیا پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ جۆن بۆڵتن ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی
نیشتیمانی ئەمریکا ئەنجامدا و لەپەیوەندیەکەدا، پەیوەندیەکانی هەردوو وڵات
تاوتوێ‌کران.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری
تورکیا لە پەیوەندیەکەدا باس لە ، پێشهاته‌كانی
سووریا، درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، په‌یوه‌ندییه
بازرگانییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا، و دوایین دۆخی لیبیاکران.
هاوكات
باسی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك له چوارچێوه‌ی سه‌ردانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان
بۆ شاری نیویۆركی ئه‌مریكا، له نێوان رۆژانی ٢٢ تا ٢٥ی ئه‌یلوول به مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن
له كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كرا،هەروەها ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و بابه‌تانه‌ی کە ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و، دۆناڵد
تره‌مپ له‌دوایین په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی نێوانیاندا تاوتوێیان كردبوون، باسكران.